نەوت بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەو دابەزینەی دوێنێ تۆماریكرد.

لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا گەیشتە 88.83 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، پاش بەرزبوونەوە بە ڕێژەی 0.94%.

هەروەك نەوتی خۆرئاوای تەكساس-یش بەڕێژەی 1.03% بەرزبووەوە و گەیشتە 82.78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

بەرزبوونەوەكە لەكاتێكدایە دوێنێ نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی حەوت مانگی ڕابردوو دابەزی.

لەو ڕۆژەدا خاوی برێت چوار دۆلار و 32 سەنتی لێبووەوە و نرخی بەرمیلێك گەیشتە 88.50 دۆلار.

نەوتی تەكساس-یش چوار دۆلار و 25 سەنت دابەزی و گەیشتە 82.62 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: عێراق بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە قایل نابێت

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزیری نەوتی عێراقەوە ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق بەپێی پێویست کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا جێبەجێکردووە…
Total
0
Share