پلەكانی گەرما لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزدەبنەوە

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە عێراق و هەرێم بەرزببنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە، سبەی لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرماش دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.

بەڵام لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و دەچنە سەرو 38 پلە.

كەشناسی عێراق باسی لەوەشكردووە، لە پارێزگاكانی هەرێمیش پلەکانی گەرما لە سبەینێ دووشەممەوە چەند پلەیەك بەرزدەبێتەوە  و لەنێوان 33 تا 36 پلە دەبن و تا كۆتایی هەفتەش بەوشێوەیە بەردەوام  دەبێت.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردن لەنێوان گەڕەكە هەژارنشین و دەوڵەمەندنشینەكاندا جیاوازیی هەیە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ، ڕیاڵ مه‌دریدی ناچاری یه‌کسانبوون کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان لە كاتی بانگەشە بۆ هەولێر بەمشێوەیە بێت دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت؟

پێشڕەو مەلاوەیسی رۆژنامەنووس و میدیاكار لە نووسینێكیدا دەڵێت، “ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان بەمشێوەیە بێت بۆ خەڵكە بەش مەینەتەكەی هەولێر،…
Total
0
Share