زانیۆلۆ دەیەوێت دووجار بگەڕێتەوە

نیکۆلۆ زانیۆلۆ، ئەستێرەی هەڵکشاوی ئیتاڵیا و یانەی گەڵاتەسەرای تورکی، هیوادەخوازێت لە داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەیەکی خولی ئیتاڵیا.

ئەستێرە لاوەکەی گەڵاتەسەرای بە ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “ماوەی سێ مانگە بێکارم و کاتی یاریکردنم کەم بووە، بۆیە لە پێکهاتەی ئیتاڵیا دوورخراومەتەوە، بەڵام لەگەڵ سالسانۆی جێگری ڕاهێنەردا قسەمکرد، پێیوتم، هەر کاتێک دۆخەکە باشبوو بانگهێشت دەکرێیتەوە.”

هەروەها لەبارەی یاریکردن بۆ گەڵاتەسەرای دەڵێت، “یاریگاکەیان هاوشێوەی ئۆڵێمپیکۆیە، کە گۆڵی یەکەمم تۆمارکرد وامزانی بە ئاسمانەوەم، خەڵکی لێرە زۆر بەڕێزن، تەنانەت بۆ وینەگرتنیش بەڕێزەوە داوایدەکەن.”

لەبارەی گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا، دەڵێت، “هەوڵی زۆردەدەم لەبەردەم گۆڵدا کاراتر بم، ناشتوانم بۆ ماوەی پێنج ساڵی گرێبەستەکەم گرێنتی بەردەوامبوون لە تورکیا بدەم، بەڵام تاوەکو لێرەبم ئەوپەڕی وزەم بەگەڕدەخەم.”
“لاگازێتا دێلۆ سپۆرت” نووسیویەتی، زانیۆلۆ لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانییەوە لەگەڵ چەند یانەیەکی خولی ئیتاڵیا لەسەرهێڵە، هیواخوازە وەرزی داهاتوو لە وڵاتەکەی خۆی یاریبکات.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان حکومەتی هەرێم و تورکیا هەڵدەوەشێتەوە

بابەتی دواتر

نرخی كیلۆگرامێك گۆشت لە ناوچە دابڕاوەكان 15 هەزار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی وەستا

بۆ یەکەمجار لەوکاتەوەى پەیوەندی بە ڕیزەکانییەوە کردووە، ئینتەرمەیامی نەیتوانی بیباتەوە. بەرەبەیانی ئەمرۆ ئینتەرمەیامی لە یاریگاى خۆی میوانداری ناشفێڵی…
Total
0
Share