وەزارەتی ناوخۆ: ئەوانەی کۆنگرەکەی هەولێریان کرد لە هەرێم دەردەکرێن

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەوانەی کۆنگرەکەی هەولێریان بەلاڕێدا بردووە، جێگەیان لە هەرێمدا نابێتەوە و دەردەکرێن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێرداوە تێیدا هاتووە، ” هەرێمی کوردستانی عێراق، وەک کیانێکی دەستووری لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵی، وەک هەمیشە پابەندە، بە سیاسەتی دەرەوەی فەرمیی دەوڵەتی عیراق و بە هیچ شێوەیەک، ڕێگا نادات کەسانێک کەشی ئازادی ودیموکراسی کە لە هەرێمدا بەرقەرارە، بۆ مەرامی دیکەی سیاسی بەکار بهێنن و ئەو کەسانەی کە بەم کارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە هەرێمی کوردستان نابێتەوە”.

وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاندووە، ” ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی وۆرکشۆپێکی لە هەولێر بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامداوە بە مەبەستی کارکردن لە سەر چەمکەکانی پێکەوەژیان وچەسپاندنی بنەماکانی فیدرالیزم لە عێراق، بەڵام بە داخەوە، هەندێک لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ هەندێک مەبەستی سیاسی بە کاریان هێناوە کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند وتار و بەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ سیاسەتی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناگونجیت و گوزارشت لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان ناکا.

وەزارەتی ناوخۆ دڵنیاییداوە کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە بەو کارە هەستاون و وۆرکشۆپەکەیان بەلاڕێدا بردووە.

دوێنێ هەینی کۆبوونەوەیەک بەناوی (السلام والاسترداد) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەکەدا باسلە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کراوە لەگەڵ ئیسرائیلدا.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی هەرێم: كۆبوونەوەكەی هەولێر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان نیە

بابەتی دواتر

ئینته‌ر میلان 2-2 ئاتالانتا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێنمایی و مه‌رجى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕێنماییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجى پله‌ به‌رزركردنه‌وه‌كه‌ش ئەوەیە، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت…
Total
0
Share