(ڤیدیۆ) چێڵسی دوو خاڵی لەدەستدا و لە لوتکەدا بەردەوامە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای ستامفۆرد بریج ڕووبەڕووی بێرنڵی بووەوە، یارییەکە بەیەکسانبوون کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداریی یانەی بێرنڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بلوزی لەندەن لە خولەکی 33 لەلایەن کای هاڤێرتزەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 79 لەلایەن ماتی ڤیدراوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، چێڵسی بەکۆکردنەوەی 26 خاڵ لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ بەردەوامبوو، هەروەها یانەی بێرنڵی بە هەشت خاڵەوە بۆ پلەی 18 دابەزی.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن 2-0 فرایبۆرگ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سێلتا ڤیگۆ لە 45 خولەکدا ڕیمۆنتادای بەرامبەر بەرشلۆنە تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share