توخێل بە (200 بۆ 250) ملیۆنەوە دەگەڕێتەوە بۆ بازاڕی گواستنەوەکان

بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی-ی ئینگلیزی پلانیان داڕشتووە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 چەند بۆندێکی گەورە واژووبکەن.

ڕۆژنامەی “دەیلی تێلیگراف”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، خاوەنی یانەی چێڵسی، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەکەیدا کۆبوونەوەی کردووە و بڕیاریداوە بڕی 200 بۆ 250 ملیۆن پاوەندی دیکەیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان بۆ تەرخانبکات.

بڕیارەکەی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ وەک کاردانەوەیە بەرامبەر سەرکەوتنی تۆماس توخێل و یاریزانانی لە خولی یانە پاڵەوانەکان، واتا هاوشێوەی پاداشتێکە و تەواوی ئەو بڕەش, کە تەرخاندەکرێت, لەسەر ڕاسپاردەی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لە گواستنەوەی چەند یاریزانێکدا بەکاردەخرێت.

بەپێی زانیارییەکان، توخێل خواستی لەسەر گواستنەوەی ئاداما تراوری (وڵڤەرهامپتن)، ڕۆمێلو لوکاکۆ (ئینتەرمیلان)، دیکلاین ڕایس (وێستهام)، هەروەها یاریزانێكی دڵی بەرگری نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

لە کوێ دەکرێت؟ مافی ڕێکخستنی کۆپا ئەمریکا لە ئەرجەنتین وەرگیرایەوە

بابەتی دواتر

شارەزایەك ئەو دراوە دیاریدەكات كە قازانجی لە دۆلار زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share