بڕیارە سبەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەستپێبكات بەبێ بەشداری ئەنجێلا مێركل، كە پێشتر وازهێنانی لە شانۆی سیاسی پاش بەردەوامبوونی بۆ نزیكەی 30 ساڵ ڕاگەیاند.
ئەنجێلا مێركل كچی قەشە لوسری، ناوی پێشتری ئەنجێلا كاشنەر بوو لە لەدایكبوونیەوە لە ساڵی 1954 لە هامبۆرگ-ی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، بە شەش هەفتەی پاش لەدایكبوونی بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا گوازرایەوە.
یەكەم ڕاوێژكاری ژن لە مێژووی ئەڵمانیا پێشتر دانیبەوەدانا كە لەكاتی خوێندنی فیزیادا كاری شاگردی كردووە.
مێركل لە ساڵی 1986 پلەی دكتۆرای بەدەستهێنا و نەچووە ناو دونیای سیاسەتەوە تا دوای ڕوخانی دیواری بەرلین لە ساڵی 1989، سەرەتا وەك یاریدەدەر لە بواری پێكەوە بەستنی ئامێرەكانی كۆمپیوتەر لە نوسینگەی پارتی دیموكراتی نوێ كاریدەكرد، دواتریش پەیوەندی بە پارتی یەكێتی دیموكراتی مەسیحییەوە كرد بە دوو مانگ پێش یەكخستنەوەی ئەڵمانیا.
بەمجۆرە پلە بەرزبوونەوەی مێركل دەستیپێكرد، لە وتەبێژ بەناوی دوایین حكومەتی ئەڵمانیا لە ڕۆژهەڵات لە ساڵی 1990 تا سەرۆكی پارتەكەی لە ساڵی 2000 و دواتریش بوونە ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە تشرینی دووەمی 2005.
ڕۆیشتنی مێركل قۆناغێكی سیاسیی نوێ لە ئەڵمانیا دەهێنێتە ئاراوە، كە بۆ یەكەمجارە لە ساڵی 1949ەوە ڕاوێژكار خۆی لە هەڵبژاردندا ناپاڵێوێت.
س: RT