زەمالەی خوێندنی ماستەر لە کۆریای باشوور راگەیەندرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێم، زەمالەى خوێندنى ماستەر لە وڵاتى کۆریاى باشوور رادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە، کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە رێگەی ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاریی نێودەوڵەتی (KOICA) ژمارەیەک کورسیی ماستەر لە پێنج بوارى جیاجیا لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، تەرخانکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کەسێک مەرجەکانى تێدایە و ئارەزووی خوێندنی هەیە لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، سەردانی ئەم لینکە بکەن:

https://www.koica.go.kr/sites/ciat/index.do?fbclid=IwY2xjawOQDhVleHRuA2FlbQIxMABicmlkETFaTlR5dW00bzJHSE5hbUNjc3J0YwZhcHBfaWQQMjIyMDM5MTc4ODIwMDg5MgABHlMa2oM_yRorhlS9RK70LeJjJnDIn9P5IGBv1MYtB8SYFXc25mIpGOBZOopB_aem_Df1RTP8yG5s54WOzO8Q83A

مەرجەکانی خوێندنی ماستەر:

– پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

– پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

– پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

– ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاریی بۆ پێشکەشدەکەن.

– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەشبکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

– باشتر وایە پێشکەشکار تەمەنی لە (40) ساڵ کەمتر بێت.

– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان، تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت؛ واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیادا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت؛ لەئێستاشدا، فۆرمەکان پێشکەش بە ئاژانسی کۆیکا دەکرێت، دوای بڕیاری ئاژانسی کۆیکا، هەنگاوەکانی دواتر بە پێشکەشکار رادەگەیەندرێت.

“دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بەمەبەستی کردنەوەی فایل، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن”:

https://scholarship.digital.gov.krd/#/

ئەوەش هاتووە، “فۆرمی هاوپێچ (فۆرمی کۆیکا) و تەواوی فۆرمی پەیوەست بە زانکۆکە و پێداویستییەکان، بە هەردوو شێوەی هارد کۆپی و سۆفت کۆپی تاوەکو رێکەوتى (2025/12/14) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژەڵدۆستانی هەولێر: مامۆستایانی ئایینی فەتوای راگرتنی تیکتۆک دەربکەن نەک کوشتنی سەگی بێلانە

ژمارەیەک ئاژەڵدۆست، لەشاری هەولێر لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کوشتنی سەگی بێلانە گردبوونەوە. نوێنەری ئاژەڵدۆستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
Total
0
Share