بە پارەی کەنداو میلان دەبێتەوە بە میلانەکەی جاران

بانکی “ئینڤێستکۆرپ”ی بەحرەینی، بە زیاتر لە ملیارێک دۆلار نزیک بووەتەوە لە بەدەستهێنانی خاوەندارێتی یانەی ئەی سی میلان.

بەدەستهێنانی خاوەندارێتی میلان لەلایەن “ئینڤێستکۆرپ”ەوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕوودەدات، سندووقی ئەمریکی “ئیلیۆت” ڕەزامەندیی بەرامبەر وردەکاریی دارایییەکان نیشانداوە.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، ستافی کارگێڕی و تەکنیکی ڕۆسۆنێری لە سەردەمی بەحرەینییەکاندا گۆڕانکاری تێدا ناکرێت، تەنها ئیڤان گازیدێسی بەڕێوەبەری گشتی نەبێت، کە ئەگەر هەیە دەست لە کار بکێشێتەوە.

هاوکات سەرچاوەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، میلانی نوێ بەهێزەوە دەگەڕێتەوە ناو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و بڕیارە 300 ملیۆن یورۆ بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکرێت.

یاریزانە داواکراوەکان پێکهاتوون لە، ڕەحیم ستێرلینگ، ئاسینسیۆ، نکونکو، هالەر، زانیۆلۆ، ئۆریجی.

بابەتی پێشتر

ڕودیگێر دەرگای بۆ ڕیاڵ مەدرید کردەوە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا 71 یەکەی چارەسەری بە پێکهاتەکەی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share