هەسەدە تێكشكانی هێرشێك لەسەر ڕێگای ئێم فۆڕ ڕادەگەیەنێت

هەسەدە دەڵێت، هێرشێكی گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە توركیا لەسەر ڕێگای ئێم فۆڕ شكستپێهێناوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، شەڕڤانانیان ڕووبەڕووی هێرشێكی زەمینی بونەتەوە كە بە بەكارهێنانی تۆپهاوێژ و پرۆسەی دزەكردن لەلایەن توركیا و هاوپەیمانەكانیانەوە بۆسەر گوندی دوبس لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتیی ئێم فۆڕ لە باكووری ڕۆژئاوای شاری عەین عیسا ئەنجامدراوە.

بەپێی بەیاننامەكە، گروپە چەكدارەكانی پشتیوانكراو لەلایەن توركیاوە بە تانكەكانیانەوە لە كاتژمێر 03:45ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەكانیان بۆسەر گوندەكە و ڕێگا نێودەوڵەتییەكە دەستپێكردووە و ڕووبەڕووبوونەوەی قورس لەنێوان هەردوولا بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر بەردەوام بووە، لە كۆتاییدا هێزەكانی هەسەدە بەرپەرچی هیرشەكەیان داوەتەوە و “دەیان چەكداریان كوشتووە و ئۆتۆمبێل و كەلوپەلە سەربازییەكانیان تێكشكاندوون”.

ئاشكراشیكردووە، بۆردومانەكەی توركیا و هێرشی چەكدارەكان بۆسەر ناوچەكە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەكی مەدەنی و برینداربوونی چواری دیكە كە بۆ نەخۆشخانەكانی شاری ڕەققە گوازراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی پیاوان: لە شەش مانگی ئەمساڵدا 33 پیاو بەهۆی توندوتیژیی ژنانەوە گیانیان لەدەستداوە

سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی ئاماری توندوتیژیی ژنان بەرامبەر هاوسەرەکانیان بەڕێژەیەكی بەرز دەکات و دەڵێت،…
Total
0
Share