ئەمڕۆ هیچ مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ وەرناگیرێت

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی ئەمڕۆ یەکشەممە، هیچ مامەڵەیەک لە بەشی مۆڵەتی هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێم وەرناگیرێت.

جگە لەوەش، لە پارێزگاکانی دهۆک و قەزاکانی ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشەکانی (مۆڵەت و تۆمار) کە لە سیستمی نوێن، مامەڵە وەرناگرن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی چارەسەرکردنی کێشەکە بە زووترین کات هاوڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوێكی هاتوچۆ پێش ئەو شۆفێرەی هۆكاری ڕووداوەكە بووە دەستگیردەكات

دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەك دەدات و دواتر هەڵدێت، پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوەكە پێش شۆفێرەكە دەستگیردەكات و ڕوونیدەكاتەوە،…
Total
0
Share