حكومەتی پاریس ئاشكرایكرد، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی فەرەنسا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی ئەنجامبدات، دوای ئەو گرژییە دیپلۆماسییەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا سەریهەڵداوە بەهۆی رێككەوتنی “ئۆكوس”.
گابریێل ئەتال، وتەبێژ بەناوی حكومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا و جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن تایبەت بە بارگرژییە دیپلۆماسییەكان كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەنێوان پاریس و واشنتن سەریهەڵدا، پاش بڕیارێكی حكومەتی ئوسترالیا دەربارەی ڕەتكردنەوەی گرێبەستی ژێرئاوگەرە فەرەنسییەكان.
نیگەرانییەكەی فەرەنسا كاتێك سەریهەڵدا هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئوسترالیا و بەریتانیا گرێبەستێكی سێقۆڵیی نوێی هەماهەنگییان لە بواری بەرگریدا ڕاگەیاند.
لە بەرامبەردا فەرەنسا بڕیارەكەی بە “خیانەت” و “خەنجەر لە پشتەوە” ناوبرد و لە هەنگاوێكی بێپێشینەدا باڵیۆزەكانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئوسترالیا بانگێشتكردەوە.
س: BFMTV