لە ڕیزبەندی (10) باشترین ناوەندەکەی جیهاندا کانتی حەوتەمە !

پاڵپشت بە داتای تۆمارکراوی یاریزانان، نگۆلۆ کانتی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی چێڵسی نەیتوانیوە وەک باشترینی جیهان دەربکەوێت.

ماڵپەڕی ” FourFourTwo” ئاشکرایکردووە، لە وەرزی ڕابردوو تاوەکو ئێستا برونۆ فێرناندێز یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد باشترین ئاستی لە خولە ناوخۆیی و ئەوروپییەکاندا پێشکەشکردووە، لیۆن گۆرێتسکای ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن لە ڕیزبەندی ناوەندکارەکاندا توانیویەتی ڕکابەریی بکات.

سەرەڕای ئەوەی نگۆلۆ کانتی-ی فەرەنسی وەک باشترین یاریزانی کیشوەری ئەوروپا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەستنیشانکراوە، بەڵام لە لیستی باشترینەکاندا کەوتووەتە پلەی حەوتەمەوە.

ڕیزبەندییەکە بەم جۆرەیە:

10. مارکۆس لۆرێنتی (ئەتلەتیکۆ مەدرید)

9. لیۆن گۆرێتسکا (بایرن میونشن)

8. ئیلکای گۆندوگان (مانچستەر سیتی)

7. نگۆلۆ کانتی (چێڵسی)

6. جۆشوا کیمیچ (بایرن میونشن)

5. مارکۆ ڤیراتی (پاریس سان جێرمان)

4. پۆل پۆگبا (مانچستەر یونایتد)

3. جۆرجینیۆ (چێڵسی)

2. کیڤن دی برۆین (مانچستەر سیتی)

  1. برونۆ فێرناندێز (مانچستەر یونایتد)
بابەتی پێشتر

ئەو یاریزانانەی لە ساڵی 2021 بەرزترین موچەیان بەدەستهێناوە

بابەتی دواتر

چێڵسی و لیڤەرپوڵ لەهەموو شتێکدا یەکسانن، بۆچی چێڵسی یەکەمی ڕیزبەندییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“خلیجی 25” بۆ ساڵی 2023 دواخرا

ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی جامی کەنداوی عەرەبی، کۆنفرانسێکی تایبەتی ئەنجامدا و بڕیاردرا جامی کەنداوی 25 بۆ ساڵی 2023 دوابخرێت.…
Total
0
Share