بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ریاڵ مەدرید بزانە

داڤید ئالابا و فیرلان مێندی هەلی گەڕانەوەیان بۆ یاریكردن بەراورد بە یاریزانە پێكراوەكانی تری ریاڵ مەدرید زیاترە.

ڕۆژی سێشەممە یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یانەی شاختار دەبێتەوە.

یارییەكە كاتژمێر 10:00ی شەو لە دۆنیاس ئارینا لە ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ شەممە هەردوو یاریزان مێندی و ئالابا بەشداری ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانیان كردووە بێئەوەی هەست بە ئازار بكەن.

بەڵام هەرسێ یاریزان كارڤاخال، بەیل و هازارد لەژێر چاودێریی پزیشكەكاندا ڕاهێنانیان كردووە.

ئەمە جگە لەوەی هێشتا سیبایۆس و ماریانۆ دیاز بۆ یاریكردن ئامادەنین و كاتی گەڕانەوەیان دیارینەكراوە.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا داهاتووی دێمبیلی و فاتی یەكلاییكردەوە

بابەتی دواتر

قەیرانی لیرەی تورکی بەردەوامە و ئەردۆغان بە تۆمەتباری سەرەكی دەزانرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە 20 ملیۆنەوە بۆ 100 ملیۆن

یانەى مانچستەر سیتی جولیان ئەلڤارێزی بە 20 ملیۆن یۆرۆ کڕی. پاش بەشداریکردن لە مۆندیال و تۆمارکردنی سێ گۆڵ…
Total
0
Share