(ڤیدیۆ) ئیسپانیا کاره‌ساتی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هێنا و بلیتی سه‌رکه‌وتنی بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ئاگرینه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامێکی مێژوویی له‌ ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تاکانی تایمی یه‌که‌مدا ئه‌ستێره‌کانی دای مانشافت باشتر ده‌رکه‌وتن و توانیان کۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی یاریگا بکه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کات هه‌موو شتێک پێچه‌وانه‌بووه‌وه‌.

ئه‌لڤارۆ مۆراتا له‌ خوله‌کی 17 گۆڵی یه‌که‌م و پێشه‌نگی ماتادۆره‌کانی له‌ یاریگای لاکارتۆخا تۆمارکرد، له‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ دوو گۆڵی دیکه‌ هه‌ر له‌و تایمه‌دا و له‌ خوله‌که‌کانی 33 و 38 له‌لایه‌ن فیران تۆرێس و ڕۆدریگۆ هێرناندێزه‌وه‌ تۆمارکران.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ سێ گۆڵی بێوه‌ڵام بوو و لویس ئینریکی توانیبووی ئه‌نجامه‌که‌ یه‌کلاییبکاته‌وه‌، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا چاوه‌ڕوانی کاردانه‌وه‌ی مه‌کینه‌ ئه‌ڵمانییه‌کان ده‌کرا و ئه‌وه‌ی ڕوویدا دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆکانی تایمی یه‌که‌م بوو.

له‌ خوله‌که‌کانی 55 و 71 و 88 فیران تۆرێس (دوو گۆڵ) و ئۆیارزابال سێ گۆڵی دیکه‌ی بۆ ئیسپانیای خانه‌خوێ تۆمارکرد و به‌ته‌واوی مه‌کینه‌کانی ئه‌ڵمانیای تێکشکاند و ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ شه‌ش گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رزکرده‌وه‌، یارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، لارۆخا ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 11 و لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ و بلیتی قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی مسۆگه‌رکرد، ئه‌ڵمانیاش به‌ نۆ خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدا جێگیربوو.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و:

ئه‌ندۆرا 0 – 5 لاتیڤیا

ماڵته‌ 1 – 1  فارو ئایسلاند

کرواتیا 2 – 3 پۆرتوگال

فه‌ره‌نسا 4 – 2 سوید

ئیسپانیا 6 – 0 ئه‌ڵمانیا

مۆنتینیگرۆ 4 – 0 قوبرس

لۆکسیمبۆرگ 0 – 0 ئازه‌ربایجان

گیبراڵتار 1 – 1 لیشتنشتاین

بابەتی پێشتر

كازمی: دەمانەوێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدەین

بابەتی دواتر

کرواتیا 2 - 3 پۆرتوگال

بابەتی پەیوەندیدار
Total
25
Share