کومان ڕاگەیەندراوی خوێندەوە و لاپۆرتا تاوتوێی جێگرەوەی دەکات

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە لە پرێنس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و وەڵامی ڕۆژنامەنووسانیشی نەدایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیاربوو کومان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی تایبەت بەڕووبەڕووبوونەوەی نێوان بەرشلۆنە و قادیش ئەنجامبدات، بەڵام ڕاهێنەرەکە لەبەردەم میدیاکاندا ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە و دووپاتیکردەوە، لە ئێستادا یانەکە پێویستی بە یەکڕیزییە.

کومان وتی، “یەکەمجارنییە لە مێژووی یانەکەماندا ئەوە ڕوودەدات کە ئێستا ڕوویداوە، پشتمان بە پاڵپشتی و هاوکاریی ئێوە بەستووە، لەم کاتە دژوارەدا زۆر خۆشحاڵین بە پشتگیری هاندەرانمان، ئێمە وەک تیمێک ئەرکی سەرشانمانە یانەکە بونیادبنێینەوە بەبێ ئەوەی وەبەرهێنانی دارایی زەبەلاح ئەنجامبدەین، گەنجەکانی ئێستا دوو وەرزی دیکە دەبنە ئەستێرەی جیهانی، وەک چاڤی و ئینێستا چانسی یاریکردنیان پێدەدرێت، بەڵام خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتن پێویستە، پەڕجووی گەورە (موعجیزە) لە چامپیۆنزلیگ چاوەڕوانمان دەکات، دەبێت شکست بەرامبەر بایرن تێپەڕێنن و بەو چاوەوە تەماشای داهاتوو بکەین”.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، کە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بە سەرپەرشتی لاپۆرتا پڕۆسەی گەڕانیان بۆ ڕاهێنەرێکی نوێ دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، خوان لاپۆرتا پێشنیازی گەڕاندنەوەی چاڤی، یاخود گواستنەوەی ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکای کردووە.

بابەتی پێشتر

گڕكانی ئێتنا لە ئیتاڵیا چالاكبووەوە

بابەتی دواتر

پاریس چاوی لە زێدانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێ باڵۆندۆری بەدەستهێناوە؟

زۆربەی بەرنامە وەرزشییەكان و ڕۆژنامەنووسە دیارەكان و پێگە ئەلیكترۆنییەكان، ‏ئاماژە بەوە دەدەن لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی براوەی خەڵاتی تۆپی…
Total
0
Share