هۆكاری رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغداد ئاشكراكرا

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵێك بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەبوو كە لە دانوستانەكاندا حكومەتی عێراق داوایكردووە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت.

وتیشی، “حكومەتی عێراق ئەو پێشنیازەی كردووە و ئامادەیی دەربریوە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابیندەكات”.

راشیگەیاند، تێبینی لەسەر قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكان هەیە كە لە هەرێمی كوردستان كاریان كردووە، تاوەكو ئێستا هەرێم بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو پێشنیازەوە نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: نابێت رێگە بدرێت ئاژەڵ رەوانەی خوارووی عێراق بکرێت

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە رێگە بە هەناردەکردنی ئاژەڵ بۆ شوێنانی دیکە نەدرێت، تا نرخی گۆشت…
Total
0
Share