پۆلیسی دارستانی سلێمانی وردەكاریی ڕووداوەكەی تووە سپی ئاشكرادەكات

لەبارەی گرژییەكانی شەوی ڕابردووی گوندی تووە سپی، پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕوونكردنەوەی دا و برینداربوونی بەڕێوەبەرەكەی و چەند كارمەندێكی ڕاگەیاند، دەڵێت، لەلایەن سەرپێچیكارانەوە تەقەكراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاشكرایكرووە، “دوای ئەوەی بڕیاری دادوەر وەرگیرا بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانوو بەشێوەی سەرپێچی و دوور لە یاسا ، مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و چەند ئەفسەرێک چوونە سنووری گوندی تووە سپی”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “لەکاتی ڕێگریکردن لە دروستکردنی چەند کۆگا و خانوویەکی تازەدروستکراو، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەپێچیکاران و مەفرەزەکانی پۆلیس ڕوویدا”.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، “لەناو قەرەباڵغییەکەدا تەقە لە هێزەکانی پۆلیس کرا و بە دار و بەرد ڕووبەڕووی مەفرەزەکان بوونەوە، لە ئەنجامیشدا عەمید – ئاری ڕەئوف بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و شەش کارمەند برینداربوون”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ بەدواداچوون و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستیانپێکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێى ئەو ئاگادارینامەیەى…
Total
0
Share