هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئاشكرایانكرد، ئەبو قەتادە كە یەكێك بووە لە سەركردەكانی داعش لە موسڵ دەستگیركراوە.
كەمێك لەمەوبەر فەرماندەیی ئاسایشی نیشتمانیی نەینەوا ڕایگەیاند، هێزەكانیان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە سنووری پارێزگاكە ئەنجامداوە و بەدوای پاشماوەكانی داعش و تۆمەتباراندا گەڕاون.
ڕوونیشیكردەوە، لەناو تونێلێكی ژێرزەویدا لە ناوچەیەكی موسڵ، سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردووە بەناوی ئەبو قەتادە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەبو قەتادە سەركردەیەكی دیاری داعشە و چەندین بەرپرسیارێتی لەناو ڕێكخراوەكەدا هەبووە، لەدوای نەمانی دەسەڵاتی داعش لە عێراق، خۆی لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای نەینەوادا حەشاردابوو.