كۆبوونەوەی خولی 76ـەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کەمێک لەمەوبەر لە نیویۆرک دەستیپێکرد.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، مرۆڤایەتی لەبەردەم شەش بەربەستدایە، ئەوانیش بریتین لە كێشەكانی دابەشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نەبوونی یەكسانی لەنێوان وڵاتاندا، كێشەی مرۆڤایەتی، بەرقەرارنەبوونی ئاشتی، نەبوونی دادگەری بۆ خەڵك و گەیشتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بە خەڵك.