وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ تەواوكردن و دروستكردنی بەنداو داوای زیاتر لە 126 ملیار دیناریان كردووە و دەشڵێت، وەك قۆناغی یەكەم بڕی 16 ملیار دینار دابینكراوە.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند، لە نووسراوێكیاندا بۆ ئەنجومەنی وەزیران داوای تەرخانكردنی بودجەیەكیان كردووە بە بڕی 126 ملیار و 751 ملیۆن و 449 هەزار و 563 دینار.
وتیشی، لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە قۆناغی یەكەمدا ڕەزامەندی درا لەسەر “دابینکردنی بەشێکی پارەی خەمڵێندراوی پێویست لەپێناو بەردەوامیدان بەو پڕۆژانە و دەستکردنەوە بە هەنگاوەکانی بونیادنانی بەنداوەکان بەپێی پێشینەی پڕۆژەکان”.
ڕەزامەندییەكە لەسەر بڕی 16 ملیار دینارە بۆ تەواوکردن و دروستکردنی بەنداوەکانی (زەلان، چەقچەق و گۆمەسپان) كە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەبێت.
بێگەرد تاڵەبانی ڕوونیشیكردەوە، لە پارێزگای هەولێریش ڕەزامەندی دراوە بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (به‌ستۆڕه) دوابەدوای ئاماده‌كردنی ده‌رخسته و دیزاینی پڕۆژه‌كه.
ئاماژەشدەدات بەوەی دروستکردن و تەواوکردنی ئەم بەنداوانە هاوتەریبە لەگەڵ پرۆسەی هەڵسەنگاندنی داخوازیی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و بونیادنانی بەنداوەکان و پڕۆژەکانی ئاودێری، بەتایبەتی بۆ 9 بەنداوە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی سیستمی (ppp) کە بۆ یەکەمجار لەڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە سەرپەرشتیدەکرێت.
دوێنێ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دراوە لەسەر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی شه‌ش ملیار دینار بۆ به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌قچه‌ق لە سلێمانی.
بەنداوی چەقچەق دەکەوێتە باکووری ھاوینەھەواری سەرچنارەوە بە دووریی یەك کیلۆمەتر. بەرزییەکەی 13 مەترە و لە ساڵی 2002 لەلایەن ڕێکخراوی قەندیلی سویدییەوە دروستکرا و لە ساڵی 2006 دوای چەند ڕۆژێک لە تەواوبوونی بەھۆی بارانبارینێکی زۆرەوە ھەرەسیھێنا.
هاوكات فەرمانگەی میدیا ئاشكرایكرد، لە هەولێریش دەست بە جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی به‌ستۆڕه ده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای ئاماده‌كردنی ده‌رخسته و دیزاینی پڕۆژه‌كه كراوە و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گوژمه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه ته‌رخانده‌كرێت.
ڕۆژێك پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێم ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر تەرخانكردنی 10 ملیار دینار به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (گۆمه‌سپان) له هه‌ولێر.