دوو بەتەمەنترین دووانە ناویان چووە كتێبی گێنسەوە

ئومێنۆ سومیاما و كۆومی كۆداما

هەریەك لە ئومێنۆ سومیاما و كۆومی كۆداما، كه دووانەیەكی ژاپۆنین و‌ ته‌مه‌نیان 107 ساڵه،‌ وه‌ك “به‌ته‌مه‌نترین دووانه‌” ناویان خرایه‌ كتێبی گینس-ی تایبەت بە ژماره‌ پێوانه‌ییەكان‌.

لیژنه‌ی كتێبی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كانی گینس ناوی هه‌ردوو خوشك ئومێنۆ و كۆداما، كه‌ له‌ پێنجی تشرینی دووه‌می 1913 له‌دایكبوون، وه‌ك “به‌ته‌مه‌نترین دووانه‌” تۆماركرد.

ئه‌م دووانه‌یه‌ وه‌ك منداڵی سێیه‌م و چواره‌م له‌نێو 11 خوشك و برا، 107 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ دوورگه‌ی شۆدۆشیما له‌دایكبوون.

به‌هۆی سنوورداركردنی هاتوچۆ له‌میانی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بڕوانامه‌ی گینس له‌ ڕێگای كارگۆوه‌ بۆ ئه‌م دووانه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت، كه‌ له‌ خانه‌ی به‌ساڵاچوواندا ده‌مێننه‌وه‌.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ژاپۆن له‌ 29.1%ی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 65 ساڵییه‌وه‌یه‌، له‌نێو ئه‌وانیشدا 86 هه‌زار و 510 كه‌س ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 100 ساڵه‌وەیە.

س: ئەنادۆڵۆ

بابەتی پێشتر

گوگڵ بە مۆبایلێك ڕكابەریی هواوی و سامسۆنگ دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share