سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا” دەكات

ئاڵای سوریا

بەرپرسێكی حكومەتی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئەو مافەی دەستوور و یاسای سوریا فەراهەمیكردووە بەكاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا” و سنووردانان بۆی.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی سوریا “سانا” ڕایگەیاند، سوریا سەرجەم بەرپرسیارێتییە یاسایی و سیاسی و داراییەكان كە بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار دیاریكردووە، دەخاتە ئەستۆی دەسەڵاتدارێتی توركیا.

وتیشی، “سوریا هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا و پێشێلكردنی خاكەكەی ئیدانە دەكات، بە كارێكی دوژمنكارانە و پێشێلی سەروەری و سەربەخۆییەكەی و بەشێك لە سیاسەتی دوژمنكارانە ناودەبات، كە زیاتر لە 10 ساڵە ڕژێمی توركیا پەیڕەوی دەكات”.

سەرچاوە بەرپرسەكە دووپاتیشیكردەوە، سوریا داوا لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش دەكات هەڵوێستێكی ڕوون و ڕاشكاو بەرامبەر هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی ڕژێمی توركیا نیشابدات، كە گونجاو بێت لەگەڵ بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش پەیوەندیدار بە دۆخی سوریا، كە جەختدەكاتەوە لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی و سەلامەتی و یەكێتیی خاكەكەی.

لەدوای ڕووداوەكانی بەهاری عەرەبی و سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و دواتریش پێكدادانە چەكدارییەكان لە سوریا، توركیا بە ڕاستەوخۆ لەڕێی هێرشی زەمینی و ئاسمانی و ناڕاستەوخۆش لەڕێی ئەو گروپە چەكدارییانەی پشتیوانییان دەكات، بەردەوامە لە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) و ناوچەكانی دیكەی ئەو وڵاتە.

س: ئاژانسی سانا + RT

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆمار گەیشتە نیویۆرك

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی داوای پڕۆژەی هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت گەیشتە ئێران

جنین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، بە سەردانێك لە تارانە، نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكانیش ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرادەكات. نوێنەرایەتیی…
Total
0
Share