فینلەندا كونسوڵخانە لە هەرێم دەكاتەوە

ئاڵای هەرێمی كوردستان و فینلەندا

فینلەندا بڕیاریداوە كونسوڵخانەی فەخری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بكاتەوە.

ئەم هەواڵە، لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی پارێزگاری سلێمانی و شاندێكی فینلەندیدا ئاشكراكرا، كە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پارێزگا، ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، پێشوازیکردووە لە بۆرجێ ماتسۆن و محەمەد نەزەری شاندی تایبەتیی فینلەندا بۆ هەرێمی کوردستان و شاندێكی هاوڕێیان لە دامەزراوەی بنیاتنانی پەیوەندییەکانی هەماهەنگ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا، کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی میوانداریی فەرمیی وڵاتەکەیان و بەتایبەتی شاری هانکۆ سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کردبوو.

ئەوەش هاتووە، لە دیدارێکدا ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی فەخریی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی کشتوکاڵ و ژینگە و وزە جێگرەوەکان و دروستکردنی پەیوەندیی بازرگانی و کەلتوری. خۆشحاڵی خۆیشیان دەربڕی کە لە ڕابردوو و ئێستاشدا توانیویانە هاوكاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن لەڕێگەی بەشداریکردن لە ڕاهێنان و مەشقی هێزەکانی پێشمەرگەدا.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و ئامادەیی خۆی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەربڕی و ستایشی وڵاتی فینلەندای کرد، کە توانیویانە وەک وڵاتی یەکەم لەسەر ئاستی جیهان (40٪)ی وزەی بەکارهێنانیان بۆ وزە نوێیەکان بگۆڕن و پیشەسازیی نەوت بۆ پیشەسازیی دار و تەختە بگۆڕن، وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، “بڕیارە لە داهاتوودا كونسوڵخانەكە لە هەولێر بكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئاین و سیاسەت تێکەڵ بەیەککراون!

بابەتی دواتر

گۆتیرێش هۆشداری لە هەڵایسانی "جەنگی سارد"ی نوێ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک خوێندکار گەیەندرانە نەخۆشخانە

لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، لەو خوێندنگەیەی خوێندکارێک گیانیلەدەستدا ژمارەیەک خوێندکاریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی…
زیاتر ببینە

گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

گەنجێکی تەمەن 38 ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن 38…
Total
0
Share