مێسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا و وەک باشترین یاریزانی ساڵی 2023 دیاریکرا.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ مێسی وەک باشترین یاریزان دیاریکرد و تۆپی ئاڵتونی پێبەخشی

مێسی ئێستا خاوەنی هەشت تۆپی ئاڵتونە کە ئەوەش ژمارەى پێوانەییە

مێسی تاکە یاریزانە لە سێ یانەى جیاواز و لە سێ خولی جیاواز تۆپە ئاڵتونییەکە بەدەست بهێنێت.

مێسی ساڵی ڕابردوو ڕۆڵێکی گەورەى بینی لە بەدەستهێنانی مۆندیال بۆ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و ئەوەش هاوکاری کرد بۆ بەدەستهێنانی تۆپە ئاڵتونییەکە.

مێسی سوپاسی هەموو ئەو کەسانەى کرد کە دەنگیان پێداوە بۆ ئەوەى تۆپی ئاڵتون بەدەست بهێنێت.

مێسی سوپاسی هاوڕێکانیشی کرد کە بەهۆی ئەوانەوە توانیویەتی خەونی مۆندیال بکاتە راستی.

بابەتی پێشتر

هالاند خەڵاتی گێرد مۆلەری وەرگرت

بابەتی دواتر

ساڵی داهاتوو 3 نەخۆشخانەی گەورە لە بەغداد دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share