هازارد کڕیاری هەیە

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێدین هازاردی بەلجیکی لەلایەن یانەیەکی ئینگلیزییەوە داواکراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆڕی “دیفێنسا سێنتڕاڵ”ی ئیسپانی دەستیکەوتووە، یانەی ئەستۆن ڤێلا ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئێدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیکی دەربڕیوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە یاریزانی ناوبراو ڕەتی نەکردووەتەوە لە مانگی کانوونی دووەمی 2023 (مێرکاتۆی زستانە) یانەی ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت، بەو پێیەی لەم وەرزەدا کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری شاهانە پشتگوێی خستووە و لە پێکهاتەکانیدا یاری پێناکات.

لەم وەرزەدا (2022/2023) هازارد تەنها شەش یاری لە سەرجەم خول و  پاڵەوانێتییەکاندا ئەنجامداوە، لە زۆربەی یارییەکاندا یەدەگ بووە، لە بەرامبەردا یانەی شاهانە هیچ ڕێگرییەکی لە ڕۆیشتنی نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پێنجه‌م جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی “چامپیۆنزلیگ” و ئینتراخت فرانکفۆرتی پاڵه‌وانی “یوروپا لیگ” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا-یان ئه‌نجامدا، یانه‌ی شاهانه‌…
Total
0
Share