“كڕینی ڕامۆس هەڵە بوو، هەل هەیە بۆ مانەوەی مباپی”

بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس سانجێرمان بەدووری نازانێت مباپی بمێنێتەوەو دانی بەوەشدا نا كە كڕینی ڕامۆس هەڵە بووە.

لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی، لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.

لیۆناردۆ دانی بەوەدا نا كە كڕینی ڕامۆس هەڵە بووە و بەو جۆرە نەبووە كە پێشبینییان كردووە.

وتیشی: “هەلی مانەوەی مباپی لە یانەی پاریس سانجێرمان هەیە مادام تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەك نەكردووە.”

جەختیشی كردەوە كە ئەوان دەیانەوێت باشترین جێگە بۆ مباپی دروستبكەن تا بیكەن بە باشترین یاریزانی جیهان.

بابەتی پێشتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بابەتی دواتر

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ بڕیاریدا چێڵسی بفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share