کەی دەگەڕێتەوە؟ یوڤانتۆس چاوەڕێی پشکنینی سێیەمی کریستیانۆیە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس، تاوەکو ئێستا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری تۆرینۆ کەرەنتینە و وادەی گەڕانەوەی دیارنییە.

دۆنی پۆرتوگال لە 13ی تشرینی یەکەم لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکە نیشتیمانیەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوای گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا لە چوارچێوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بەشداری یاری دینامۆ کیێڤی ئۆکرانی نەکرد، هەروەها بەرانبەر یانەی هیلاس ڤیرۆنا لە گەڕی چواری کالچیۆ بەهەمان شێوە ئامادەنەبوو.

تاوەکو ئێستا ستافە پزیشکییەکانی یانەی یوڤانتۆس بە سەرپەرشتی بەرپرسانی تۆپی پێی ئیتاڵیا دووجار پشکنینیان بۆ کریستیانۆ کردووە، یەکەمیان لە کاتی گەڕانەوەی لە پۆرتوگال و بە مەبەستی جەختکردنەوە لەو پشکنینەی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پیی ئەوروپاوە بەشێوەی خولاوە بۆی کرابوو.

دووەم پشکنین لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجامدرا، بەو هیوایەی ئەنجامەکەی نێگەتیڤ دەرچێت و لە ڕوبەڕوبوونەوەی بەرشلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەشداریبکات، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەنجامی پشکنینەکان پۆزەتیڤ بوون.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە 24کاتژمێر بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرانبەر بەرشلۆنە بۆ جاری سێیەم پشکنین بۆ کریستیانۆ دەکرێتەوە، ئەگەر ڤایرۆسەکەشی تێپەراندبێت ناتوانێت بەرانبەر بەرشلۆنە یاریبکات، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەگەڵ دەستپێکی مانگی تشرینی دووەم ڕێگەی گەڕانەوەی پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ماکرۆنەوە پۆگبا وازهێنان لە هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕادەگەیەنێت؟

بابەتی دواتر

ڕیزبەندی گۆڵکارانی پریمەرلیگ دوای گۆڵەکەی جەیمی ڤاردی لە ئارسیناڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share