لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەكانی ڕوسیا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕوسیای بڵاوكردەوە “ئەنجومەنی دوما”، پارتەكەی پوتین براوەی هەڵبژاردنەكەیە، بەڵام بەراورد بە ڕابردوو دەنگەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.
بەپێی داتاكانی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەكانی ڕوسیا، تا ئێستا نزیكەی 68%ی دەنگەكان جیاكراونەتەوە، پارتی “ڕوسیای یەکگرتوو” كە پوتین سەرۆكایەتیی دەكات نزیكەی 50%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ڕكابەری سەرەكیی پارتەكەی پوتین پارتی شیوعیی ڕوسیایە و 20.44%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، پارتی لیبراڵ دیموکراسیی ڕوسیاش 7.75%ی دەنگەكانی بەدەسهێناوە.
هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەكان بێت، پارتەكەی پوتین تا ئێستا نزیكەی 300 كورسیی ئەنجومەنی دومای بەدەستهێناوە، بەروارد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2016 ڕێژەی دەنگەكانی كەمیكردووە، كە ئەوكات 54%ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو و لەكۆی 450 كورسیی ئەنجومەنەكە، 345 كورسیی بردبووەوە.
ئەو پارتەی ڕكابەریی پارتەكەی پوتین دەكات و پلەی دووەمی بەدەستهێنانی، ئەلێکسی ناڤالنی سەرۆكایەتیی دەكات، كە ماوەیەكە زیندانیكراوە و فشارێكی زۆری سیاسیی خراوەتە سەر.