داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەكانی ئەفغانستان ڕاگەیاند

داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لەسەر هێرشەکانی سەر جەلالئابادی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی داعش لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕایگەیاندووە “لە زنجیرە تەقینەوەیەكدا، زیاتر لە 35 چەکداری تاڵیبان کوژراون، یان برینداربوون”، بەرپرسیارێتی خۆشی لەتەقینەوەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی لە جەلالئاباد ڕاگەیاندووە.

تا ئێستا تاڵیبان هیچ لێدوانێکی لەسەر ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكان بڵاونەکردووەتەوە.

ڕۆژەكانی شەممە و یەكشەممە زنجیرەیەك تەقینەوە لە جەلالئابادی پایتەختی هەرێمی نانگەرهار لە ئەفغانستان ڕوویاندا و بەپێی هەواڵی میدیاكان لانیکەم سێ کەس کوژراون و 20 کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە دەریای عەرەب دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد

سێنتکۆم، ڕایگەیاند، کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێک لە دەریای عەرەب ئەنجامدەدات. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکی ڕەسمیدا…
Total
0
Share