سەرۆکی کاتیی سوریا: دابەشکردنی سوریا مەحاڵە

سەرۆکی کاتیی سوریا یەکپارچەیی خاکی سوریای دووپاتکردەوە و ئەگەری دابەشکردنی وڵاتەکەی رەتکردەوە و وتی، “ئەوە مەحاڵە”.

لە دانیشتنێکدا کە ژمارەیەک وەزیر، ئەکادیمی، سیاسەتمەدار و کەسایەتییە باڵاکانی پارێزگای ئیدلب ئامادەی بوون، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا رایگەیاند، “ئەوانەی داوای دابەشبوون لە سوریا دەکەن لەڕووی سیاسییەوە نەزان و خەونبینن”.

وتیشی، “من مەترسیی دابەشبوون لە سوریا نابینم، لەلای هەندێک کەس خواست هەیە بۆ دابەشکردن، هەوڵێکە بۆ دروستکردنی کانتۆنی ناوخۆیی، بەڵام لەڕووی لۆژیکی و سیاسی و نەتەوەیی و کولتوورییەوە ئەوە مەحاڵە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆدا دەكات

سەرۆكی توركیا جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆدا دەكات. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك…
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران: پەرلەمانی ئێران دەیەوێت باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، پەرلەمانی ئێران تاوتوێی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک دەکات، کە باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت.
Total
0
Share