دەوڵەت باخچەلی: با مافی هیوا بە ئۆجـ.ـەلان بدرێت و دەمیرتاشیش بگەڕێتەوە ماڵەوە

دەوڵەت باخچەلی رایدەگەیەنێت، تورکیای بـ.ـێتیرۆر ئامانجی ئێمەیە، کورد تەنیا پـ.ـەکـ.ـەکە و یـ.ـەپـ.ـەگـ.ـە نییە.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەپە) لە وتارێكدا رایگەیاند، کورد تەنیا بریتی نییە لە پـ.ـەکـ.ـەکە و یەپـ.ـەگە، ئەوان دەبێت مافیان هەبێت لە تورکیایەکی بێـ.ـتیرۆر و سوریای یەکپارچەدا، هەروەها دەبێت رێککەوتنەکان جێبەجێبکرێن، گوێ بەو دەنگانەش نادەین کە دەیانەوێت رێگە لە ئامانجەکانی تورکیا بگرن بۆ سەقامگیربوون.

وتیشی، بڕیاری ئێمە روون و راشکاوە، عەبدوڵا ئۆجـ.ـەلان لە مافی هیوا “ئازادکردنی مەرجدار” سودمەنددەبێت، ئەحمەد تورک و هاوڕێكانی دەگەڕێنەوە بۆ پێگەکانی، دەمیرتاش ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی كوشتنی سەركردەكەی یەبەشە لەلایەن توركیاوە سەركۆنە دەكات

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق سه‌ركۆنه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بۆسه‌ر ‏ئۆتۆمبێلى سه‌ركرده‌كه‌ى یه‌به‌شه‌ و كوشتنی ده‌كات.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ى…
Total
0
Share