بەلجیکا لە لوتکەی ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکاندایە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، نوێترین ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکانی بڵاوکردەوە، تیایدا هەڵبژاردەی بەلجیکا لە لوتکەی ڕیزبەندییەکەدا بەردەوامە.

بەپێی ڕیزبەندییە نوێیەکە، هەڵبژاردەی بەلجیکا بە کۆکردنەوەی 1828 خاڵ لە لوتکەدایە، دوو خاڵ لە هەڵبژاردەی بەرازیلی دووەم جیایدەکاتەوە، هەروەها هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پلەی سێیەم و ئینگلتەرا لە پلەی چوارەم، ئەرجەنتین لە پلەی پێنجەمدا هاتوون.

لەسەر ئاستی 10 باشترین هەڵبژاردەکەی جیهان، هیچ گۆڕانکارییەک بەراورد بە ڕیزبەندییەکانی ڕابردوو ڕووینەداوە، تەنها بەرزبوونەوەی ڕێژەی خاڵەکان و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە بەلجیکا نەبێت.

ڕیزبەنییەکە بەم جۆرەیە:

  1. بەلجیکا 1828.45 خاڵ
  2. بەرازیل 1826.35 خاڵ
  3. فەرەنسا 1786.15
  4. ئینگلتەرا 1755.52
  5. ئەرجەنتین 1750.51
  6. ئیتاڵیا 1740.77
  7. ئیسپانیا 1704.75
  8. پۆرتوگال 1660.25
  9. دانیمارک 1654.54
  10. هۆڵەندا 1653.73
بابەتی پێشتر

دیۆکۆڤیچ بۆ کراوەی ئوسترالیا ڕێپێدانی پزیشکیی پێدەدرێت

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ پێشنیازی ئالوگۆڕێکی گەورەی بۆ بەرشلۆنە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share