ئەو چەک و فڕۆکانەی هێرشیان پێکراوەتە سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات دروستکراوی ڕۆژئاوان

بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەو چەک و موشەکانەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ بۆردومانكردنی بارەگاكانیان بەکارهاتووە، دروستکراوی وڵاتانی ڕۆژئاوا و چین-ن.

بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی (حدکا) داوای ڕوونکردنەوەی لەو وڵاتانە کردووە، کە ناویان بەسەر پارچە موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە هەیە.

حدکا دەڵێت، “ئەو پارچانەی لە هێرشەکانی ئەمدواییەی سوپای پاسداراندا دەستکەوتووە، ناوی وڵاتانی (پۆڵەندا، هەنگاریا، ئەمریکا و چین)ی پێوەیە”.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە هەڕەشە و هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆسەر حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە سوپای پاسداران هەڕەشەی لە حزبەکان کردووە.

پێشتر حدکا ئەو پارچە موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئاشکراکردبوو کە لە هێرشەکانی ئەمدواییەی سوپای پاسداراندا دەستیکەوتبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەڵەبجەوە بۆ فرۆشیاران سەبارەت بە مانگی رەمەزان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە فرۆشیاران ئاگاداردەکاتەوە، لە مانگی رەمەزاندا ئەو خواردنانەی دەیفرۆشن چەند زانیارییەکیان لەسەر بێت. بەپێی…
Total
0
Share