وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: پێویستە سایلۆکان ئامادەکاریی تەواو بۆ وەرگرتنی گەنم بکەن

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی رایگەیاند، ” پێویستە سایلۆكان ئامادەکاریی تەواو بۆ وەرگرتنی گەنم بكەن”.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” ئەمڕۆ یەكشەممە سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و  بەڕێوەبەری بازرگانیی ناوخۆ و ستافێكی شارەزا لە بازرگانیی گشتی كۆبوونەوەی ئامادەكاریان بۆ وەرزی بە بازاڕكردنی دانەوێڵەی ئەمساڵ لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “بریکاری وەزارەت سەرجەم ئەو رێنماییانەی باسكرد كە پێویستە سایلۆكان ئامادەکاریی تەواو بۆ وەرگرتنی گەنم بكەن”.

‎لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەڕێوەبەری سایلۆکان هەریەكەو باسیان لە ئامادەکاری و كێشەو گرفتەكانیان كرد، هەروەها ئاماژەیان بە دابینکردنی پێداویستیی زیاتر لەڕووی لۆجستیەوە کرد بۆ ئەوەی لە کاتی وەرگرتنی گەنم لە بەرژەوەندیی جووتیاران ئاسانکاریی زیاتر بکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: ئەمریکا پشتگیری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال دەکات

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسێکی ئەمریکیدا باسیان لە گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو نوێبوونەوەیەی كۆنگرەی چوار بەدیینەهێنا، پێویستە “دیداری یەكێتی” ‏بەدییبێنێت

سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دیداری یه‌كێتی” ده‌یه‌وێت چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستا و ئاینده‌ی حزبه‌كه‌،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی چاکسازیکردن، رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەربەستکراوە و دەتوانن رێگەی…
Total
0
Share