کەشناسیی هەرێمی کوردستان: مەچن بۆ گەشت و سەیران

کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەگوێرەی دوایین نەخشەکانی کەشوهەوا و لە ئەنجامی یەکگرتنی نزمە پەستانی دەریای ناوەڕاست لەگەڵ بارستەهەوایەکی ساردی چینەکانی سەرەوەی هەوا، ناجێگیری لە کەشوهەوادا دروستدەبێت لە ناوچەکەمان کە ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

دەشڵێت، هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند و هەندێک کات لێزمەباران و هەورە بروسکە و تەزرەشی لەگەڵ دەبێت بۆ ماوەیەکی کورتخایەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێک کاتدا و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروستدەبێت، خێرایی با هەندێک کات بۆ سەرووی 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاددەکات، لەگەڵ بارینی بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمی بە  (4- 6 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەی گەرمیی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەوەش دەڵێت، لە سەرچاوەی ڕووبار، چەم و دۆڵەکان دووربکەونەوە لەبەر مەترسیی لافاوی لەناکاو و هەورەبروسکەی بەهێز، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان، دەشتە کراوەکان و شوێنە بەرزەکان، دووربکەونەوە، ئاستی ئاو لە شەقامەکان بەهۆی لێزمە بارانی بەهێزەوە بەرزدەبێتەوە، باشترە نەچن بۆ گەشت و سەیران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، زۆرترین بڕی دابارین پێشبینی دەکرێت بە پلەی یەک لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگای کەرکوک، پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ بەشێک لە ناوچە دەشتاییەکانی پارێزگای هەولێر بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناحیەی چوارقوڕنە کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی پارەی سندوقی خێرخوازی مزگەوتی چوارقوڕنە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین فڕۆکەخانەی سلێمانی بپارێزێت

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە…
Total
0
Share