بەگوێرەی داتا بڵاوكراوەكانی ئەمریكا تا ئێستا زیاتر لە 56 ملیۆن ئەمریكی دەنگی خۆیان داوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە، دەنگدانەكانیش لەڕێی ئیمەیڵ و بنكەكانی دەنگدانەوە بووە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی 24ی تشرینی یەكەم لەلایەن پێگەی “پرۆژەی هەڵبژاردنی ئەمریكا”وە بڵاوكراونەتەوە، 56 ملیۆن و 567 هەزار هاوڵاتیی ئەمریكی دەنگی پێشوەختەیان داوە بۆ ئەو هەڵبژاردنەی بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان كە بڵاوكراونەتەوە، ئەو دەنگەدەرانەی لەڕێی سیستمی ئیمەیڵەوە دەنگیان داوە ژمارەیان 38 ملیۆن كەس بوون، ئەو بەشەی دیكەشیان كە لەڕێی سندوقی بنكەكانی دەنگدانەوە دەنگیان داوە 17 ملیۆن كەس بوون.
پرۆفیسۆر مایكڵ ماكدۆناڵد، شارەزا لە كاروباری هەلبژاردنەكان و بەڕێوبەری پێگەی “پرۆژەی هەڵبژاردنی ئەمریكا” پێشبینی كردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی بەشداری لە دەنگدانی پێشوەختەی ئەمریكا دەكەن بگاتە سەروی 150 ملیۆن كەس كە نزیكەی 65%ی كۆی دەنگدەرانی ئەو وڵاتە دەكات.
وادەی فەرمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵە، دوو كاندیدی سەرەكی و سەرسەخت كە كێبڕكێی چونە سەر كورسی كەسی یەكەم لە ئەمریكا دەكەن هەریەك لە جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ-ن.