قوباد تاڵەبانی: كاری زۆر ماوە بیكەین، بەڵام هەلی كاری زۆریشمان ڕەخساندووە

بێگەرد تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەت و كەرتی تایبەت هەماهەنگ بن، دەكرێت پێكەوە دەستكەوتی زۆر گەورە بەدەستبهێنن، دەشڵێت، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا كاری زۆر باش كراوە و بە “بەڵگە دەیسەلمێنین زۆر هەلی كارمان ڕەخساندووە”.

ئەمڕۆ بە بەشداری قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كارگەی بەرهەمهێنانی ئارد لە‌ چێوە‌ی پڕۆژە‌ی نیشتمانیی بە‌بازاڕكردنی گە‌نمی جوتیاران لە ناوچەی بازیان لە سلێمانی كرایەوە.

لە وتەیەكیشیدا بەو بۆنەیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “كەمتر لە چوار مانگ لەمەوبەر بەردی بناغەی پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانمان دانا، ئێستا خۆشبەختانە بەشێكی گرنگی ئەم پرۆژەیە لەم ماوە كورتەدا تەواوبووە”.

وتیشی، “لە دوو ڕۆژی داهاتوودا چاوەڕێین ڕۆژانە زیاتر لە 500 تۆن ئاردی خۆماڵی بە كوالێتی بەرزەوە بكەوێتە بازاڕەوە”.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، “بڕیارنەبوو ئەو پرۆژەیە بەمنزیكانە تەواوبێت، بەڵام دوای بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، ئێمە لە حكومەت و وەزارەتی كشتوكاڵ و كۆمپانیای قەیوان و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەموو هەوڵێكمان خستەگەڕ بۆ ئەوەی لانیكەم كارگەی ئاردی ناو پرۆژەكە بەزووترین كات تەواوبكرێت، بۆ ئەوەی كۆتایی بە نیگەرانیی هاوڵاتییان بهێنین، خۆشبەختانە هەوڵەكانمان ئەنجامی چاوەڕواننەكراوی هەبوو، وەك دەبینن لە ماوەیەكی زۆر كورتدا كە كەمتر لە چوار مانگە ئەم كارگەیە تەواوبوو”.

پڕۆژەكە جگەلەوەی دەبێتەهۆی زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی، لەهەمان كاتدا دەبێتە هۆی باشكردنی كوالێتی و كەمكردنەوەی ڕێژەی بەرهەمی هاوردەكراو و سەقامگیریی نرخ لە بازاڕدا، وەك ئەوەی قوباد تاڵەبانی ئاماژەی پێدا و وتیشی، “ئەگەر حكومەت و كەرتی تایبەت هەماهەنگ و هاوكاربن دەكرێت لەماوەی زۆر كورتدا پێكەوە دەستكەوتی زۆر گەورە بەدەستبهێنین”

كارگەكە 400 هەلی كار فەراهەمدەكات و بە تەواوبوونی كۆی پڕۆژەكەش لەماوەیەكی نزیكی داهاتوودا پێنج هەزار هەلی كاری دیكەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “یەكێك لە بنەما سەرەكییەكانی هەر پڕۆژەیەكی ئابوریی كابینەی نۆیەم ڕەخساندنی هەلی كارە، بۆ ئەمەش لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا كاری زۆر باش كراوە و بە بەڵگە و داتا دەیسەلمێنین كە لەگەڵ تەواوبوونی ئەم كابینەیە زۆر هەلی كارمان ڕەخساندووە، لەچاو ئەو بەڵێنانەی داومانە”.

دانی بەوەشدا نا، “بەڵام ئەوەش دەزانین كە زۆر ماوە بیكەین و هێشتا زۆر لە گەنجەكانمان بێكارن، دڵنیاتان دەكەم كۆڵ نادەین و بەردەوام دەبین و خۆشگوزەرانیی بۆ هەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان فەراهەم دەكەین”.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی بەرزكردنەوەی كەوچك لای فەڵەستینییەكان چییە؟

بابەتی دواتر

كارەبای سلێمانی لە "لەحیم"ی كاندیدانی هەڵبژاردن نیگەرانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكەینەوە و مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.…
Total
0
Share