كارەبای سلێمانی لە “لەحیم”ی كاندیدانی هەڵبژاردن نیگەرانە

شاری سلێمانی

كارەبای سلێمانی لەبارەی زیانگەیاندن بە ستوونەكانی كارەبا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن هۆشداری بە كاندیدان دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، هه‌ڵواسینى ڕیكلام به‌ ستوونه‌كانى كاره‌بادا به‌ “له‌حیم” قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیان به‌ستوونه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، هه‌ندێك له‌ كاندیده‌كان له‌ هه‌ندێك له‌ شه‌قامه‌كاندا ڕیكلامه‌كانى خۆیان به‌ له‌حیم به‌ ستوونه‌كاندا هه‌ڵواسیوه‌.

كارەبای سلێمانی داواش له‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كات كاندیدان ئاگاداربكاته‌وه‌ كه‌ له‌كاتى هه‌ڵواسینى ڕیكلامه‌كانیان له‌حیم به‌كارنه‌هێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ر.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: كاری زۆر ماوە بیكەین، بەڵام هەلی كاری زۆریشمان ڕەخساندووە

بابەتی دواتر

لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی تاڵیباندا كۆبووەوە<br> عەلی قەرەداغی: پشتیوانیی براكانمان دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share