بۆ یەكەمجارە
لە ڕۆژی دەنگداندا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەندرێت

لە ئاماژەیەكدا بۆ باشبوونی دۆخی ئەمنی لە سەرتاسەری وڵاتدا، پاش چەندین ساڵ لە توندوتیژی و تیرۆر، فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان دەڵێت، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەندرێت.

ئەگەر بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت، دەبێت یەكەمجار لە ساڵی 2005ەوە كە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ نەكرێت.

بڕیارەكەی فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان دوێنێ درا بەمەبەستی “ئاسانكاری لە گەیشتنی دەنگدەران بە ناوەندەكانی دەنگدان” وەك ئەوەی لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكان ئاماژەی پێدا.

دوپاتیشیكردەوە، پلانی پرۆسە هاوبەشەكان پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن بریتیە لە چڕكردنەوەی پارێزگاری لە دەوروبەری ناوەندەكان و ڕێگاكانی گەیشتنی دەنگدەران و سندوقەكانی دەنگدان لەكاتی پرۆسەی جیاكردنەوە و گواستنەوە و ئەمباركردن بەبێ ئەوەی زیانی پێبگات یان بسوتێت.

لای خۆیەوە ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، “كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە لەكاتی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتوو، بەهۆی یاسا جیاكارییەكان و فەراهەمنەكردنی ناوەندەكانی دەنگدان بەپێی پێویستییەكانی ئەوان”.

دەشڵێت، بەبێ گۆڕانكاریی بەپەلە، سەدان كەس لە خاوەن پێداویستییەكان توانای بەشداریكردن لە دەنگدانیان نابێت.

نزیكەی 3500 كاندیدی سەر بە دەیان پارت و هاوپەیمانیی سیاسی كێبڕكێی پڕكردنەوەی 329 كورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتووی عێراق دەكەن لەو هەڵبژاردنەدا كە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

لە هەڵبژاردنەكەدا زیاتر لە 25 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە لە كۆی 40 ملیۆن هاوڵاتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

پێشتر كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، نزیكەی 14 ملیۆن كارتی بایۆمەتری دەنگدان دابەشكراوە، كە مەرجە بۆ بەشداریكردن لە دەنگدان، لە كۆی 17 ملیۆن كارت.

س: شەرق ئەوسەت + میدیاكان

بابەتی پێشتر

مەرزیە.. پێشمەرگەکەی شاخ و هونەرمەندەکەی شار

بابەتی دواتر

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاتەدەنگ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر تەوتینی فەرمانبەرانی سلێمانی تەواوبوو وەزارەتی دارایی پابەنددەبێت بە ناردنی مووچە…
Total
0
Share