ترەمپ: راگرتنی هاتنی پەنابەران بۆ ماوەیەکی زۆرتر درێژدەکەینەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەکەی بەنیازە بڕیاری راگرتنی کاتیی هاتنی پەنابەران “بۆ ماوەیەکی زۆرتر” درێژبکاتەوە.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا کاتێکی دیاریکراو هەیە بۆ راگرتنی بڕیارەکە، ترەمپ وەڵامی دایەوە و وتی، سنوورێکی کاتیی بۆ ئەو بڕیارە دیارینەکراوە و ئەو پەنابەرانەی وەرگیراون، زۆرێکیان باش نەبوون و نەدەبوو لە وڵاتی ئێمەدا بن.

هەفتەی رابردوو، پیاوێکی ئەفغانی لە نزیک کۆشکی سپی لە واشنتن، تەقەی لە دوو سەربازی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا کرد؛ دوای تەقەکردنەکە، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وەرگرتنی پەنابەران لە هەموو وڵاتانی جیهانی سێیەمەوە بۆ هەمیشە رادەگرێت، بۆ ئەوەی رێگە بە سیستمی ژیان لە ئەمریکا بدات، بەتەواوی چاکببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share