ڕۆحانی هێرش دەكاتە سەر ئەمریكییەكان

حەسەن ڕۆحانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی باسی لەوە كردووە، “ئەمریكییەكان یارییەكی دووفاقانە دەكەن لە شەڕی تیرۆردا”.

بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ئەنجامداوە.

لەو پەیوەندییەدا، حەسەن ڕۆحانی بە سەرۆككۆماری عێراقی وتووە، “ئەمریكییەكان یارییەكی دووفاقانە دەكەن لە شەڕی دژ بە تیرۆر، كارەكانیان لە سنووری عێراق و سوریا ناڕوونە و شاراوەیە”.

ڕۆحانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەمریكییەكان ڕۆڵێكی لەناوبەرانەیان هەبووە لە ناوچەكە، بوونی ئەوان هاوكار نەبووە بۆ سەقامگیری”.

لای خۆشیەوە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆككۆماری عێراق لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسان، بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران پیرۆزباییان لەیەکتر کرد و ھەردوو سەرۆک ھیوای ئارامی و خۆشگوزەرانییان بۆ ھەردوو گەلی دۆست خواست”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “لەمیانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرا، جەختکرایەوە لە پێویستیی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە ھەردوو گەلی دۆست بکات، ھەروەھا باس لە دوا گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە کرا”.

باس لە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵاتیش كراوە لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵەنگارییە جیاوازەکان بەتایبەت پەتای کۆرۆنا و کارکردن بۆ سنووردارکردن و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی لەسەر تەندروستی و ئابوری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، وەك نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی بەرهەم ساڵح ئاماژەی پێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیلهام ئەحمەد: چەکدارانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن

بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایدەگەیەنێت، چەکدارانی سەر بە دیمەشق هەواڵی ناڕست بڵاودەکەنەوە و دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن.…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: سوپای ئێران بەنیازە دەست بە هێرشی زەمینیی بکات

میدیاکانی ئێران؛ دیارترینیان ئاژانسی (میهر) لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویانکردووەتەوە، سوپای ئێران بیر لەوەدەکاتەوە، لە ڕێی دابەزینی ئاسمانییەوە،…
Total
0
Share