سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە بایەخەوە لە پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە و سەرۆکی هەرێم خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوولا خستەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە هاتووە، “سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ به‌ريتانيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانێت و داكۆكیكرد‌ له‌ به‌رده‌واميى پابه‌نديى به‌ريتانيا به‌ پشتگيرى و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان”.

بۆریس جۆنسن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، بۆ ئەوەش ده‌رفه‌ت له‌باره‌.

لەلایەکی دیکەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خواستى بره‌ودانى به‌ هه‌موو بواره‌كانى هاريكارى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپاتكرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش له‌ بوارى ئابورى و وه‌به‌رهێناندا كه‌ ده‌رفه‌تى له‌بارى هه‌يه.

سەرۆکی هەرێم سوپاسی هاوکاری و پشتگیرییەکانی بەریتانیا و هاوپەیمانانی کرد‌ لە بوارەكانی سياسى و سه‌ربازى و مرۆیی بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان.

بابەتی پێشتر

عەولە سیس، سمبولی بەرەنگاری

بابەتی دواتر

فەڵەستین.. بەهۆی پێكدادان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share