شارەوانی هەڵەبجە دەستبەسەر ئاژەڵی بەرەڵادا دەگرێت

شارەوانی هەڵەبجە دەستبەسەر ئاژەڵی بەرەڵادا دەگرێت و سزای دارایی خاوەنەکانیان دەدات.

فەرحان عیزەت وتەبێژی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند، دەستبەسەر ئاژەڵی بەرەڵادا دەگیرێت و سزای دارایی خاوەنەکانیان دەدرێت، بڵاوبوونەوەشیان لەناو شاردا دیاردەیەکی ناشرینە.

ئاماژەی بەوەشدا، رێژەی سزادانەکە بەپێی جۆری ئاژەڵەکە دەگۆرێت، بە جۆرێک کە بۆ مانگا بڕی 100 هەزار دینار و بۆ گوێرەکەش بڕی 75 هەزار دینار سزای خاوەنەکانیان دەدرێت.

دەشڵێت، “بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و باجچەو شوێنە گشتییەکاندایە، چونکە لەماوەی رابردوودا زیان بە چەندین باخچە گەیشتووە و ئاژەڵەکان بوونەتە هۆی تێکدانیان”.

ئاماژەی بەوەشدا، لەچوارچێوەی بڕیارەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەدا پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵەکان بەردەوام دەبێت و ئەو شوێنانەشی تایبەتن بە بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا لادەبرێن و پێویستە ببرێنە دەرەوەی شار.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: کارکردن لە پڕۆژەی رێگای دوکان-رانیە دەستپێدەکاتەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە کارکردن لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی رێگای دوکان-رانیە دەستپێدەکاتەوە. دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و…
زیاتر ببینە

دەربارەی یەكخستنی پێشمەرگە ئەمریكا دواهۆشداری بە هەرێم دەدات

وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئه‌مریكییه‌كان ڕاشكاوانە پێیانوتوون ئەگەر پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ هێزەكانی پێشمه‌رگه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته‌ پێشه‌وه‌، هاوكاری…
Total
0
Share