دهۆک.. لە سێمێل هاوڵاتییان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە کۆمەڵگەی مسریکێی سەر بە قەزای سیمێلی پارێزگای دهۆک، هاوڵاتییان لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و شەقامی سەرەکیی کۆمەڵگەکەیان داخست.

ساڵح غازی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای سێمێل بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، خۆپیشاندانەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەردەوامبووە و هاوڵاتییان داوای خزمەتگوزارییەکانیان دەکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا دوای گفتوگۆ لەگەڵ خۆپیشاندەران کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هاتووە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای سێمێل وتیشی، “وەکو ئیدارەی قەزای سێمێل چووینەتە لای خوپێشاندەرەکان و لەسەر ئەوە ڕێککەوتین ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەراندا کۆببینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان”.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەوانیی عێراق بۆ ئێرانییەكان: بەبێ ڤیزا ڕێگەتان پێنادەین بێنە عێراقەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا.. هەوڵی بە تیرۆریست ناساندنی تاڵیبان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ئالان فەرەیدون ئازادکرا

ئەمڕۆ د. ئالان فەرەیدون دوای رۆژێک لە دەستگیرکردنی ئازادکرا، سەرچاوەیەکیش ئاشکرایدەکات بەهۆی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە وێنەی کاروانێکی هێزەکانی کۆماندۆی…
Total
0
Share