ئەو پیاوەی ئەم بەیانییە لە سلێمانی کوژرا کادرێکی پەکەکەیە

شوكری سەرحەد، ئەندامە تیرۆركراوەكەی پەكەكە

میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرایانکرد، بەیانیی ئەمڕۆ “شوکری سەرحەد” ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی پەکەکە، ئەو کەسەی کە کوژراوە ناوی “یاسین بولوت”ە و ناسراوە بە ‘شوکری سەرحەد’ ماوەیەکە بەهۆی کێشەی تەندروستی لە سلێمانی بووە.

میدیاکانی پەکەکە دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، بە ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتباردەکەن.

بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرا لە سلێمانی لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە کەسێک کرا و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. پیاوێک دوای بریندارکردنی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە چیای زاوا دوو کەس گیانیانلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: جارێكی دیكە سەركەوتین

دوای جیاكردنەوەی دەنگەكەكان و راگەیاندنی ئەنجامە بەرایییەكان رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانیی جموور پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، جارێكی…
Total
0
Share