وێنە.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە چیای زاوا دوو کەس گیانیانلەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری “تیۆتا کامری” لە چیای زاوا لە دهۆک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان ئەو دوو کەسەی گیانیانلەدەستداوە، دانیشتووی شاری دهۆک بوون.

ئەگەرچی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن چوونەتەسەر ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە شۆفێر و سەرنشینی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە گیانیانلەدەستداوە.

لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە دهۆک گیانیانلەدەستداوە، كە دوو کەسیان ئۆتۆمبێل لێیدابوون و دووکەسیشیان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە مردوون.

ڤیدیۆیەک لەکاتی ڕووداوەکەدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستمان بە هەڵبژاردنێکی بێگەردە بۆ گۆڕانکاری لە حوکمڕانیدا

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەوڵەکانمان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دوانەخستنییەتی بە بیانووی جیاواز و دەشڵێت، هەرێمەکەمان پێویستی بە هەڵبژاردنێکی…
زیاتر ببینە

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار-دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە…
Total
0
Share