بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە کە هەرچیمان لەدەستبێت بیکەین بۆ هەڵەبجە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، منیش هێندەی هەڵەبجەییە سەربەرزەکان دڵخۆشم، چونکە گەیشتین بە یەکێک لەو ئامانجانەی چەند ساڵێکە هەوڵی بۆ دەدەین تاوەکو کەمێک لە ئازاری کەسوکارەکانی خۆمان کەم بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی بێپایانم ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە هەوڵیان بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە داوە و لە رابردوودا پەرۆشانە لە هەوڵدابوون بۆ سەرخستنی ئەم بڕیارە مێژووییە.

دەشڵێت، “بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بەبیرمان دەهێنێتەوە کە هەموومان یەک چارەنووس و مێژووی هاوبەشی پڕ لە قوربانیدان و شانازیمان هەیە و ئومێدمان پێدەخشێت کە بە یەکگرتوویی و پێکەوەییمان دەتوانین خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڵەبجەییە سەربەرزەکان شایەنی هەموو پاداشت و خزمەتکردنێکن، دڵنیاتان دەکەمەوە چۆن لە رابردوودا هەمیشە لەگەڵتان بووین، ئێستاش بە هەمان رۆحیەتەوە بەردەوام دەبین و پارێزگاری لە مافەکانتان دەکەین.

روونیشیکردەوە، لای ئێمە هەڵەبجە هیوایە بۆ ئایندەمان، ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە کە هەرچیمان لەدەستبێت دەبێت بۆ ‌هەڵەبجەی بکەین و بەپارێزگابوونیشی بەرپرسیارێتیمان زیاتر دەکات، ئێستا کاتی ئەوەیە بە دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە وەک یەک تیم بە پرۆژە و کارکردن خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجە بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت حزب خزمەتكار بێت، نەوەك بار بەسەر شانی خەڵكەوە

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو گۆڕانكارییانەی لەماوەی ڕابردوودا ڕوویانداوە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و گەڕاندنەوەی شكۆ بووە…
Total
0
Share