لە ناحیەی ڕزگاری لە هەولێر، بەهۆی هەوڵی ڕووخاندنی خانووی دایكە شەهیدێكەوە، شەڕ لەنێوان هاوڵاتییان و هێزێكی زێرەڤانی درووستبوو، چەند هاوڵاتییەكیش برینداربوون.
پەیامنێرمان لە هەولێر گواستیەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات، بەهۆی هەوڵی ڕووخاندنی خانووی دایکە شەهیدیکەوە، كە گوایە زیادەڕۆیە، شەڕ لەنێوان زێرەڤانی و هاوڵاتییان ڕوویدا و ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.
هاوڵاتییان بەردبارانی هێزەكەی زێرەڤانیان كردووە و ڕێگرییان كردووە لە ڕووخاندنی خانووەكە.