كۆریا هەڵدانی موشەكی لەسەر شەمەندەفەر تاقیكردەوە

دەڵێت ئامانجەكەی پێكاوە

میدیای فەرمی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە، پیۆنگ یانگ بەیانی ئەمڕۆ سیستمێكی نوێی هەڵدانی موشەكی تاقیكردوەتەوە، كە لەسەر هێڵی ئاسنین دەجوڵێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی كۆریای باكوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاویكردوەتەوە، ڕاهێنانە موشەكییەكان بە ئامانجی دڵنیابوون لە كاریگەری سیستمی موشەكیی جوڵاو لەسەر هێڵی ئاسنین ئەنجامدراوە، كە بۆ یەكەمجارە و بۆ هەڵسەنگاندنی ئامادەیی ئەو فەوجەیە كە بەمدواییە دروستكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، موشەكەكە ئامانجەكەی لە دووری 800 كیلۆمەتری شوێنی هەڵدانیەوە پێكاوە.

پێشتر كۆریای باكوور ڕایگەیاند، سوپاكەی ڕۆژی 15ی ئەیلول دوو موشەكی بالیستی بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن هەڵداوە.

بەر لەوەش كۆریا تاقیكردنەوەی موشەكی لە 11 و 12ی ئەم مانگە ئەنجامدا، تیایدا موشەكی باڵداری دوور مەودا هەڵدرا.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

لیڤه‌رپوڵ 3-2 میلان

بابەتی دواتر

ماكرۆن كوژرانی سەركردەی داعشی لە ئەفریقا ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share